ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رئاستی پارێزگاكانی كوردستان 200 سه‌به‌ته‌ی خۆراك به‌سه‌ر هاوڵاتیانی كه‌م ده‌رامه‌تدا دابه‌شده‌كات، پارێزگای هه‌ڵه‌بجه 8000 هه‌زار پشكی به‌ركه‌وتووه ده‌ستكراوه به‌دابه‌شكردنی.
كاوه عه‌لی جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، به ئه‌ڤرۆ نیۆزی، ڕاگه‌یاند:” حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و پاره‌ی كه زیاتر له 23 ملیۆن دۆلار بووه سه‌رمایه‌داران پێشكه‌شی حكوومه‌تیان كردبوو، نزیكه‌ی 10 ملیۆن دۆلاری دراوه به خۆراك كه پێكدێن له ڕۆنی زه‌یت و دۆشاوی ته‌ماته و نیسك و ئارد ،دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر 200 هه‌زار خێزانی كوردستان، پارێزگای هه‌ڵه‌بجه 8000 هه‌زار سه‌به‌ته‌ی خۆراكی به‌ركه‌وتووه ده‌ستمان كردووه به دابه‌شكردنی.
كاوه عه‌لی وتیشی:” له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دابه‌شكردنی خۆراك ده‌ستی پێكردووه له ناوه‌ندی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ناحیه و گونده‌كان، ده‌مانه‌وێت تاوه‌كو پێش جه‌ژن به‌ته‌واوه‌تی دابه‌شی بكه‌ین و هه‌موو ماڵێك ناویان تۆماركراوه سه‌به‌ته‌ی خۆراكیان پێ بگات.
ناوبراو زیاتر وتی:” ده‌ستخۆشی له حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین، هه‌نگاوێكی باشه بۆ ئه‌م پێش جه‌ژن دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی خۆراك به‌سه‌ر ئه‌وماڵانه‌ی پێویستیان به‌هاوكارییه، 10 ده‌به‌ی ڕۆنی زه‌یت و دوو قوتوی دۆشاوی ئاوی ته‌ماته و نیسك و یه‌ك فه‌رده په‌نجا كیلۆی ئارده.
جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه وتیشی:” ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆراكیان به‌سه‌ردا دابه‌شده‌كرێت پێشتر له ڕێگه‌ی لیژنه‌وه ناوه‌كانیان تۆماركراوه پاش ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه بهناوهكاندا كرا، نزیكه‌ی 10 هه‌زار هاوڵاتی ناویان به‌رزكرایه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی بازرگانی و ئه‌و لیژنه باڵایه‌ی پێكهێندراوه بۆ كرین و دابه‌شكردنی خۆراك به‌سه‌ر ماڵه كه‌م دهرامهتهكاندا.