ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:
بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی پله‌باڵاكان جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌ی چاكسازی و كه‌م كردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كان و نه‌وت و غاز و كاركردن به‌سیسته‌می بایۆمه‌تری، بناغه‌یه‌كی به‌هێز بۆ ئابوری كوردستان داده‌نێت و ئایندهی كوردستان زۆرباشه.
ئاكۆ محه‌ممه‌د سه‌رۆكی به‌شی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه، به ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند، بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی، بڕیاری زۆر باشن و به ڕۆشتنه بواریی جێبه‌جێ كردن داهاتێكی باش بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، یه‌كێك له بڕیاره باشه‌كان مووچه‌دان به‌و كه‌سانه‌ی ناویان له‌سیسته‌می بایۆمهتریداههیه، ئه‌وه‌ش واده‌كات فه‌رمان به‌ران دڵخۆشبن به‌دڵسۆزی كارهكانیانبكهن.
هه‌روه‌ها وتی، كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله‌باڵاكان وه ئه‌وكه‌سانه‌ش به‌و پلانه خانه‌نشین كراون، هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه قه‌یرانی دارایی ،هه‌مووجیهانی گرتووه‌ته‌وه نرخی نه‌وت دابه‌زیوه ئه‌و وڵاتانه‌ی پشت به‌نه‌ت ده‌به‌ستن بۆ بوودجه نازاندرێت چاره‌نوسیان چی لێدێت، كاتێك مووچه‌ی پله‌باڵاكان كه‌م ده‌كرێته‌وه پاشان ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت ناچاربوو هه‌ربڕیارێكی تردهربكات ئه‌وكات ده‌ڵێ، له خۆمه‌وه ده‌ست پێكردووه، مووچه‌ی بنه ڕه‌تی به پله باڵاكان ده‌ده‌م ئه‌وكاتیش فه‌رمان به‌رانی تر ڕه‌زامه‌ند ده‌بن به ئیجرائاته‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێویسته وه‌زاره‌ته‌كان به‌داتا ئیش بكه‌ن بڕیاری كه‌م كردنه‌وه‌ی خه‌رجی و نه‌سریه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان به‌و شێوه‌بێت له ئێسته‌دا وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و كشتوكاڵ و خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده پێویستییان به پاره‌هه‌یه به‌ڵام ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی تر پێویستیان به‌پاره‌ی نییه هه‌نگاوی باشه كه‌م كردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانیان، وه ڕونكرده‌وه كه‌م كردنه‌وه‌ی مه‌سروفاتی نه‌وت و غاز هه‌نگاوێكی زۆر گرنگه وا ده‌كات داهاتێكی باش بۆ حكوومه‌ت بگه‌ڕێنێته‌وه، پێمان وایه به‌م هه‌نگاوانه پاره بهههدردراوهكان ڕابگیردرێت، ئایندهی كوردستان ئاینده‌یه‌كی زۆرباشه.