هه‌ڵه‌بجه: داهاتی ساڵانه‌ی ده‌روازه بازرگانیه‌كانی 60 ملیار دیناره سلێمانی ده‌ی بات
ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:
هه‌ردوو ده‌روازه‌ی بازرگانی شۆشمێ ته‌وێڵه و پشته له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ن به‌ڵام له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی سلێمانییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن، حكوومه‌تی خۆجهی هه‌ڵه‌بجه‌ش یاداشتیان بۆ حكوومه‌ت به‌رزكردووه‌ته‌وه هه‌ردوو ده‌روازه بازرگانیه‌كه بخرێته‌وه سه‌ر پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، به ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند:” نزیكه‌ی ده‌مانگه فه‌رمانی كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی هه‌ڵه‌بجه ده‌رچووه، به‌ڵام هیچ كارمهندێمی بۆ دانهمهزرێنداراوه له ئێسته‌دا كه‌س دانامه‌زرێندرێت.
ئازاد تۆفیق زیاتر ده‌ڵێ: یاداشتمان بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رزكردووه‌ته‌وه فه‌رمان به‌ر بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی هه‌ڵه‌بجه دابمه‌زرێنێت و هه‌ردوو ده‌روازه‌ی بازرگانی شۆشمێ ته‌وێڵه بخرێته‌وه سه‌ر هه‌ڵه‌بجه، بینای فه‌رمانگه‌ی گومرك ته‌واو بووه.
تۆفیق ده‌ڵێ: تاوه‌كو ئێستاش له سلێمانییه‌وه سه‌رپه‌رشتی گومرگی هه‌ردوو ده‌روازه بازرگانییه‌كه ده‌كرێت، ئه‌و دوو ده‌روازه‌یه بخرێتنهوه سه‌ر هه‌ڵه‌بجه له ڕوی ئابووری و ئاوه‌دانكردنه‌وه زۆر گرنگه و هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ساڵانه داهاتی هه‌ردوو ده‌روازه‌ی بازرگانی شۆشمێ – ته‌وێڵه و پشته له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه 60 ملیار دیناره ،داهاته‌كه‌ی بۆ پارێزگای سلێمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه.