كشتوكاڵی كوردستان توانایی هه‌یه خۆبژێوی چوار وه‌رزه به‌رهه‌می هه‌بێت
ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:
هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ پێگههشتنی به‌رهه‌می ناوخۆ حكومه‌ت باج ده‌خاته سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مه كشتوكاڵیانه‌ی له‌ناوخۆ به‌رهه‌م ده‌هێندرێت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتووكاڵ ده‌ڵێ، پلان هه‌یه به‌رهه‌میی كشتوكاڵی ناوخۆی بگه‌یه‌نیینه ئاستی خۆبژێوی چوار وه‌رزه.
حوسێن حمه‌كه‌ریم وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سهرچاوهئاوییهكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند:” ساڵانه له‌وه‌رزی پێگههشتنی به‌رهه‌می كشتوكاڵی ناوخۆ باج ده‌خرێته سه‌ر ته‌واوی ئه‌و به‌رهه‌مه كشتوكاڵیانه‌ی هاورده ده‌كرێت له وڵاتانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕی كوردستان پشت به به‌رهه‌می ناوخۆ ببه‌ستن جۆتیاران زیانمه‌ند نه‌بن.
حوسێن حمه كه‌ریم وتیشی:” بۆ ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ پێگههشتنی هه‌ر به‌رهه‌مێكی كشتوكاڵی ناوخۆ باج له‌سه‌ر ئه‌و جۆره به‌رهه‌مه هاورده ده‌كرێت دووقاتی ساڵان ده‌خرێته‌سه‌ر بۆنموونه ئه‌مساڵ په‌تاته كیلۆی 600 دینار باجی خراوهتهسهربۆ به‌رهه‌مه‌كانی تری هه‌رواده‌بێت.
حمه كه‌ریم ئاماژه به‌وه‌شده‌كات:” ده‌مانه‌وێت له ڕێگه‌ی زیاد كردنی باج له‌سه‌ر هاورده‌ی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان ڕێگه نه‌دان به هاورده‌ی قاچاخ سه‌رمایه‌داران هانبده‌ین له‌گه‌ڵ جۆتیاراندا هاوكاری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پهرهیهكیی گه‌وره به ژێرخانی كشتوكاڵی كوردستان بده‌ن كه سودی گشتی تێداییه و پلانێكی زۆر باش ده‌بێت بۆ ئایندهی كشتوكاڵی كوردستان. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌ئاوییه‌كان زیاتر وتی:” پلانێكمان هه‌یه له‌گه‌ڵ خانووه پلاستیكییه‌كان ساڵانه له هه‌موو وه‌رزه‌كاندا به‌رهه‌میان هه‌بێت، له ڕێگه‌ی پشتیوانی كردنیان به سووته‌مه‌نی له وه‌رزی سه‌رمادا مانگانه 50 لیتر سووته‌مه‌نیان بدرێتێ، به جێبه‌جێ كردنی ئه‌و پلانه ده‌توانین بڵێن كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رهه‌می كشتووكاڵی له هه‌ر12 مانگ له‌ساڵدا.