وه‌زیری ته‌ندروستی باری ته‌ندروستی هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ئه‌ڤرۆ نیۆز ئاشكرا ده‌كات

وه‌زیری ته‌ندروستی باری ته‌ندروستی هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ئه‌ڤرۆ نیۆز ئاشكرا ده‌كات

 

ئه‌ڤرۆ نیوز، عه‌زیز هه‌ورامی:

 

 

له‌ هه‌رێمی كوردستان 34 حاڵه‌تی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه‌، یه‌ك دانه‌یان ماموستای ئاینی بو له‌ سلێمانی گیانی له‌ ده‌ستدا، وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌ڵێ، ته‌ندروستی هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا باشن.

دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، به‌ ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند:” له‌ كوردستان 34 حاڵه‌تی هه‌ڵگری فایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه‌، به‌رده‌وامیش پشكنین بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ین نیشانه‌كانی كۆرۆنایان لێ ده‌ركه‌وێ.

سامان به‌رزنجی ده‌ڵێ، ڕه‌وشی ته‌ندروستی هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر باشن، ته‌نها دانه‌یه‌كیان نه‌بێت ژنێكه‌ و باری ته‌ندروستی ناجێگره‌.

هه‌روه‌ها وتیشی، هه‌ركه‌سێ له‌ هه‌روڵاتێك هاتبێته‌وه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ براون بۆ كه‌ره‌نتینه‌كان به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ره‌نتینه‌ی ته‌واوی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ بكه‌ین له‌ وڵاتان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌، سودێكی زۆر باشمان له‌ كه‌ره‌نتینه‌ بینیوه‌.

له‌ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ڕای گه‌یاند” سێ كه‌س له‌ سلێمانی په‌تای كۆرۆنایان په‌ڕاندووه‌، به‌ته‌واوه‌تی چاك بونه‌ته‌وه‌ نێردراونه‌ته‌وه‌ بۆ ناو ماڵ و منداڵه‌كانیان.

کۆمێنتا تە