ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی
مه‌حموود سه‌نگاوی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی ته‌سنیم سه‌ر به ئیتلاعاتی ئێران، باس له هاوڕێییه‌تی و نزیكی له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی كوژراوی سوپای قودسی ئێران ده‌كات و خۆزگه ده‌خوازێت فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه بواییه.
له درێژه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی مه‌حموود سه‌نگاوی ده‌ڵێ، هاوڕێیه‌تیم له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان هه‌یه و زیاتر گرنگی به پته‌وكردنی پێوه‌ندی و هاوڕییهتیم له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان ده‌ده‌م، ئێرانییه‌كان هاوكارییه‌كی تهواویانكردووین، هه‌رهێزێك بێتهناوچهكه ده‌كشێته‌وه به‌ڵام ئێمه و ئێرانییه‌كان به‌یه‌كه‌وه ده‌مێنینه‌وه.
له‌باره‌ی ڕوانینی بۆ قاسم سوله‌یمانی مه‌حمود سه‌نگاوی ده‌ڵێ، له دیمانه‌یه‌كی تریشدا وتومه خۆزگە قاسم سولەیمانی فەرماندە و پێشمەرگەی ئێمە کوردەکان ده‌بوو.
ناوبراو زیاتر وتویه‌تی، كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و هاوڕێكانی له لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه دڵگرانی كردم زۆرم پێ ناخۆشبوو، كوژرانی بۆمن دڵته‌زێن بوو ، هه‌میشه له دانیشتن و گفتوگۆكانم له‌گه‌ڵ سوله‌یمانی به‌ڕێزه‌وه گوێم له قسه‌كانی ده‌گرت.
مه‌حموود سه‌نگاوی ئه‌و سه‌ركرده سه‌ربازی و سیاسییه‌ی یه‌كێتییه هه‌میشه به یه‌كێ له نزیكانی ئێرانییه‌كان داده‌ندرێت و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌و ده‌وڵه‌ته هه‌یه.