به‌ بڕیاری مه‌سرۆر بارزانی ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كان هاوکاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌بن

به‌ بڕیاری مه‌سرۆر بارزانی ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كان هاوکاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌بن

 

 

ئەڤرۆ نیوز، عەزیز هەورامی:

 

مه‌سرۆر بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كارییه‌كان بۆڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ پێش وڵاتانی تره‌وه‌ین، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ڵێ، سه‌رۆك وه‌زیران ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌ كانی ڕاسپاردووه‌ هاوكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیبن له‌ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و نوێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیش ئه‌ندامه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی باڵای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

محه‌ممه‌د خۆشناو وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە ئەڤرۆ نیۆزی ڕاگەیاند:” سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سروور بارزانی ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كانی ڕاسپاردووه‌ هاوكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بن له‌ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و نوێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌ ناو ئه‌نجوومه‌نی باڵای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه‌، بوودجه‌یه‌تی تایبه‌تیشی ته‌رخانكرد بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و بوودجه‌كه‌ له‌ سه‌رئاستی وه‌زاره‌ت و پارێزگاكان سه‌رف ده‌كرێت، بۆدجه‌كه‌ بۆ دابینكردنی ئامێر و هۆشیاری سه‌رفده‌كرێت”.

27/2/2020 سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سروور بارزانی ئه‌و ئه‌وسه‌نته‌ری به‌سه‌ركرده‌وه‌ له‌ پارێزگای هه‌ولێر دابینكراوه‌ بۆ هه‌رئه‌گه‌رێكی بوونی حاڵه‌تی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا،ڕایگه‌یاند: كوردستان ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ پێش وڵاتانی تره‌وه‌ین، وه‌ته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ڵێ، سه‌رۆك وه‌زیران به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت له‌سه‌رخه‌ته‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن باشترین شێوه‌ پلانه‌كان جێبه‌جێ بكرێن، ڕێگه‌ش نه‌درێت ڤایرۆسی كۆرۆنا بگاته‌ كوردستان”.

محه‌ممه‌د خۆشناو ده‌ڵێ:” به‌بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیران وه‌زیری ته‌ندروستی ڕۆژانه‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسی ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی كوردستان ئاگاداری هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌تبن بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا و ئێمه‌ له‌كوێ ئه‌و په‌تاییه‌ن.

له‌پارێزگای سلێمانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ڤایرۆزی كۆرۆنا كراوه‌ته‌وه‌ ته‌واوی ئه‌جیزه‌ ته‌ندروستییه‌كانی بۆ دابینكراوه‌، له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش نه‌خۆشخانه‌یه‌ك تایبه‌ت ده‌كرێت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی تۆكمه‌ی داناوه‌ بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌.

ناوبراو ده‌ڵێ:” حكوومه‌ت و په‌رله‌مان كار له‌سه‌ر دروستكردنی دامه‌زراوه‌ی ده‌رمان و خۆراك، بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ته‌واوی ده‌رمان و خۆراك و ڕێگه‌نه‌دان به‌ ده‌رمان و خۆراكی به‌سه‌رچوو له‌ بازاڕه‌كان”.

هه‌روه‌ها وتیی:” به‌بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستكراوه‌ به‌ ته‌واوكردنی ته‌واوی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ و بنكه‌ی ته‌ندروستیانه‌ی كه‌ له‌ 85% كاره‌كانیان ته‌واو بووه‌ ته‌واو ده‌كرێن، بوودجه‌ی ته‌واویان بۆ دابینكراوه‌”.

کۆمێنتا تە