ئەڤرۆ نیۆز، عەزیز هەورامی :
کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بەردەوامە بۆ پەسەندکردنی پێڕەوی ناوخۆی حیزبەکە و دیاری کردنی سیستەمی بەڕێوەبردنی یەکێتی. مستەفا چاوڕەش ئەندامی گشتی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی، بە ئەڤرۆ نیۆزی ڕەگەیاند” کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی بەردەوامە بۆ گفتوگۆکردن و پەسەندکردنی تەواوی مادەکانی پێڕەوی ناوخۆی حیزب.
سیستەمیی بەڕێوەبردنی یەکێتی دەبێتە هاوسەرۆکی مستەفاچاوڕەش وتیشی” ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بڕیاریداوە سیستەمی هاوسەرۆکی بۆ حیزب بچەسپێنێت بۆیە تەواوی ۱۲۱ ئەندامی سەرکرداییەتییەکە بەرپرس دەبن لەوەی ئەو سیستەمی بەڕێوەبردنە سەرکەوتودەبێ یان نا. بەرهەم ساڵح ئەندامی گشتیی سەرکردایەتی یەکێتی خۆی ئامادەکردبوو بۆ کەسی یەکەمی حیزبەکە بەڵام لەگەڵ پەسەندکردنی سیستەمی هاوسەرۆکی بەپێ زانیارییەکان نیگەرانە. لەبارەی نیگەرانییەکانی بەرهەم ساڵح لە مەڕ بڕیاری هاوسەرۆکی بۆ بەڕێوەبردنی یەکێتی.
چاوڕەش دەڵێ” من نازانم بەرهەم ساڵح نیگەرانە یان نا لە بڕیارەکە ئەوە ئەنجوومەنی سەرکرداییەتییە بڕیاری داوە بەڕێوەبردنی حیزب هاوسەرۆکی بێت، لە خۆی بپرسن.











